احمد حامد قادر
الحوار المتمدن-العدد: 7738 - 2023 / 9 / 18 - 12:21
المحور:
مواضيع وابحاث سياسية
کیشەى موچەى فەرمانبەران کە بۆ سی مانگ ئەچی نەدراوە و ئایندەیشى تاریکە. لە جەوهەردا کیشەیەکى سیاسیە! کیشەى کەلەکەبوى کۆمەلیک گیروگرفتى سیاسی و ئابوری/ یە لە نیوان حکومەتى هەریم و حکومەتى مەرکەزى دا. کە پەیتا پەیتا بەرەو فراوانتر و قولتر ئەبری..
هەر کەس و لایەنیک ئەگەر زانستانە و واقعیانە لیکى بداتەوە هۆکارە سەرەکىیەکانى بۆ رون ئەبیتەوە ـ
یەکەم ـ بەرەى شیعە و عەرەبە کۆنەپەرستەکان هەر لە یەکەم رۆژەوە. لە سالى 2003 ەوە دژى پیک هینانى هەریم/ ى کوردوستان بوون هەتا ئەمرۆیش هەر بەو چاوە، بەو نیازە مامەلە لەگەل حکومەتى هەریم ئەکەن و هاوکارى هەمو ئەوانەن کە هاورا و هاوهەلویستیانە (دوژمنى دوژمنم دۆستمە!)
دوەم ـ حکومەتى ئیران کە بون و سەقامگیربوونى هەریم هەرەشە لە ئاسایشى دەولەتەکەیان ئەکات بە تایبەتى کە هەریم چەند گروپیکى دوژمن بە حکومەتى ئیران/ى دالدەداوە و جاروباریش ئەمانە چالاکى چەکدارى لە ئیران دا ئەنجام ئەدەن و مایەی نارەزایى و بیزارى حکومەتى ئیران/ە و تەنگى بە حکومەتى هەریم هەلچنیوە کە دەریان بکات و بەم هۆیەوە هاوهەلویستى حکومەتى بەغدادە، سەبارەت بە نەدانى موچە و شتى تریش. لەلایەکەوە و رقى لە حکومەتى هەریم هەستاوە، لەلایەکى ترەوە هەول ئەدات بیخاتە ژیر رکیفى خۆیەوە.
سی یەم ـ ناکۆکى چینایەتى و سیاسی و بیر و مەبەست لە بەینى ـ پارتى و یەکیتى نیشتمانى دا کە ئەگەریتەوە بۆ سەرەتاى شەستەکانى سەدەى رابوردو کە هەر یەکیکیان بە نیازە و هەول ئەدات ببیتە حوکمرانى بی چەندوچونى هەریم و پەنا بۆ هەر دەولەتیک ئەبات کە ئەو مەبەستەى بۆ بەدى بهینى!!
چوارەم ـ وەک لە ئەنجامى پشکنین دەرکەوت ئەم هەریم/ە کانگاى نەوت و غازە. ئەو سامانە سروشتیە گرنگە کە لە ئاستى جیهان شەرە لەسەرى و کۆمپانیا زل هیزەکان و دەولەتەکانیان پیشبرکی و مشت ومریانە بگرە شەریانە لەسەر کۆنترۆلکردنى. ئەوان لەم پیناوەدا هەول ئەدەن کە دام و دەسگا و دەسەلاتیکى سیاسی ئەوتۆ لە هەریم، بگرە لە عیراق/یش دا هەبی کە زامن بی بۆ هینانەدى ئەو ئاواتەیان. چونکە ئەمەى کە هەیە ـ واتە ئیدارەکە ـ بە پیى پیویست و مەرامى ئەوان نیە! بە واتایەکى تر ئەو سی لایەنە ( بەغداد، ئیران، ئەمریکا و هاوکارانى) هاوراو بۆچونن سەبارەت بە بە دەستکاریکردنى ئەم قەوارەیەى هەریم بەو شیوەیەى کە نیاز و مەبەستەکانیان بە سەلامەتى بینیتە دى.
لە کۆتاییدا ئەبى ئەو راستیە میژوییە وەبیربینینەوە کە لە ماوەى (32) سالى رابوردودا حکومەتى حکومەتى پارتى و یەکیتى نەیتوانى ، نەیزانى، نەى ویست ئەم هەریم/ە بگەیەننە ئەو ئاستەى کە موحتاجى هیچ لایەک نەبی، سەربەخۆ بیت لە بوارى ئابورى و سیاسى دا. مەبەستم ئەوەیە کە ولاتەکە توشى ئەم تەنگژە ئابوریە نەئەهات، زۆرینەى دانیشتوانى هەریم دوچارى ئەم نەبونیە نە ئەبون بە هۆى نەدانى موچەوە...
حکومەتى هەریم نەئەکەوتە حالەتى پەلەقاژی/وە. هەمو لایەنەکان ناوخۆ و دەرەکى بەم جۆرە گەلەکۆمەکیان لى نەئەکرد.
#احمد_حامد_قادر (هاشتاغ)
كيف تدعم-ين الحوار المتمدن واليسار والعلمانية
على الانترنت؟